٥ تشرینی یەکەم ٢٠١٩ - ٠٨:١٦
وتاربێژی نوێژی هەینیی تاران: ڕێپێوانی بەملوێن کەسیی چلەی حوسێنی(ع) ،گەرم وگوڕتر بەڕێوەدەچێ

وتاربێژی نوێژی هەینیی تاران بەئاماژە بە بشێوە وئاڵۆزیی ئێراق و دەوری دوژمنان لە پەرەپێدانی، وتی: دوژمنان هەوڵ دەدەن تەگەرە بخەنە بەردەم ڕێپێوانی ملوێنیی چلەی حوسێنی(ع) ، بەڵام ئەو ڕێپێوانە، گەرم و گوڕتر لەساڵانی ڕابردوو بەڕێوە دەچێ.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ژمارێک لە پارێزگاکانی ئێراق بۆ وێنە بەغدا لەڕۆژانی ڕابردوودا شایەتی بەڕێوەچوونی خۆپێشاندانی ناڕەزایەتییە بە دۆخی نالەباری راژەکارییە گشتییەکان، نەبوونی هەلی کارکردن و گەندەڵیی ئیداری، بەڵگەو سەنەد وهێماکان واپێشان ئەدا کە ئەو خۆپێشاندانانە خۆویست و خۆڕست نەبووەو بیانییەکان لە پێکهاتنی دەوریان بووە.

ئایەتوڵڵا "محەممەد ئیمامی کاشانی" لە گوتارەکانی نوێژی هەینیی ئەو حەوتەی تاران، بەئاماژە بەوەی کە ئاڵای ئیمام حوسێن(ع) ئیمامی سێهەمی شیعەکانی جیهان، ئاڵای بەرەنگاربوونەوەی زوڵم وستەمە، وتی: ئەمریکا ورژیمی زایۆنی بەپیلانگێڕیی و ئاژاوەنانەوە هەوڵیانە ڕاستییەکان بشارنەوە.

ئایەتوڵڵا ئیمامی کاشانی هەروەها بەئاماژە بە سەرکەوتنەکانی گەلی ستەملێکراوی یەمەن لەهەمبەر دەسدرێژکاراندا، وتی: سەرکەوتنەکانی خەڵکی یەمەن، ئابڕوی رژیمی ئالی سەعود و لایەنگرانیانی بردووە.

گوتاربێژی نوێژی هەینیی تاران لەبارەی گوشارەکانی ئەمریکا بۆسەر خەڵکی ئێرانیش وتی: بە خۆڕاگریی خەڵکی ئێران، زەخت وگوشاری زۆرینەی دوژمنان بووە بە سەرشۆڕیی زۆرینەی ئەوان.

.........
340